سبه‌ینێ خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
05:33 - 26/09/2020
"زه‌مه‌ن"
سبەینێ لەبەردەم
پەروەردەی سلێمانی ئه‌نجومه‌نی فشار و مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و
داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن و سیستمی خوێندنی ئۆنلاینیش ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
دڵشاد بابان، نوێنه‌ری
مامۆستایانی ناڕازی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەمەبەستی
داواكردنی مافە رەواكانمان بەتایبەتی پێدانی مووچەكانمان، سبەینێ خۆپیشاندانی سەرتاسەرییە".
هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "لەشاری سلێمانی كاتژمێر 9.30ی خولەكی بەیانی، لەبەردەم
پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندان دەستپێدەكات".
ئه‌وه‌ش لەكاتێكدایە كه‌وا بڕیارە سبەینێ دەرگای
قوتابخانه و خوێندنگەكان بكرێتەوە و خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی له‌ناو پۆل دەست
بەخوێندن ده‌كەن، بەڵام بەشێكی زۆری مامۆستایان سیستمی خوێندنی ئۆنلاین ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و
بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیانه‌وە، بایكۆتی دەوام دەكەن.