دابەشکردنی پێشینەی خانوبەرە دەستیپێکرد
03:26 - 26/09/2020
"زەمەن"
بانكی ڕافیدەین ئاشکرایکرد، هاوڵاتیان دەتوانن
لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا داوای پێشینەی خانوبەرە بکەن و پێدانی پێشینە
دەستیپێکردووە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بانكی ڕافیدەینی عێراق
ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم لقەکانی بانکەکە لە عێراق ئاگادارکراونەتەوە،
رێکارەکانی پێدانی پێشینەی خانوبەرە دەستپێکردووە و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بکەن.
روونیشیکردووەتەوە، هاوڵاتیان و فەرمانبەران
دەتوانن لەو پێشینەیە سودمەندبن و بڕی ٥٠ ملیۆن بۆ فەرمانبەران و ٣٠ ملیۆن دیناریش
بۆ هاوڵاتی ئاسایی دیاری کراوە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا
سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن و سودمەند بن.