662 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. تۆمەتبارێک لەکاتی دادگاییکردندا هەڵدێت

02:13 - 26/09/2020

زەمەن-لایف ستایل

لەویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا، تۆمەتبارێک لەکاتی دادگاییکرندا هەڵدێت و پۆلیسەکانیش بەدواییدا رادەکەن.

ماڵپەڕی سکای نیوز بە ڤیدیۆ بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکی تەمەن 34 ساڵ کە بەتۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرابوو، کاتێک دادگا بڕیاری شەش مانگ زیندانی بۆ دەرکرد، هەڵدێت.

ئەوەی جێی سەرنجە تۆمەتبارەکە سەرکەوتوو دەبێت لە هەڵهاتن و بەرپرسانی ئەمنی داوایان کردووە هەر کەسێک شوێنی زانی ئاگاداریان بکاتەوە، لەکاتێکدا یەکێک لە پۆلیسەکان کە بەدوایدا رایکردبوو، بریندارەو لە نەخۆشخانەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن