سعودیە کاتی دەستپێکردنەوەی عومرەی راگەیاند
11:32 - 23/09/2020
"زەمەن"
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعودیه
رایگەیاند، دوای زیاتر لە شەش مانگ لە راگرتنی، لە رۆژی چواری مانگی ١٠ەوە بە چوار
قۆناغ، رێگە بە دەستپێکردنەوەی عومرە دەدرێت.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی
سعودیه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردووەتەوە، له
چواری تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، له‌سه‌دا ٣٠ی توانای جێكردنه‌وه‌ی زیاره‌تكاران له
مزگه‌وتی حه‌ره‌م (رۆژانه شه‌ش هه‌زار كه‌س) به رووی زیاره‌تكارانی ناوخۆدا ده‌كه‌نه‌وه
و له ١٨ی تشرینی یه‌كه‌میشه‌وه له‌سه‌دا ٧٥ی توانای جێكردنه‌وه‌ی زیاره‌تكاران
له مزگه‌وتی حه‌رام و مزگه‌وتی نه‌به‌وی بۆ زیاره‌تكارانی ناوخۆ ده‌كه‌نه‌وه.
هاوکات، له تشرینی
دووه‌میشه‌وه زیاره‌تكارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه قبوڵ ده‌كرێن و له‌و قۆناغه‌دا به
ره‌چاوكردنی رێنمایییه ته‌ندروستییه‌كان مزگه‌وتی حه‌رام و مزگه‌وتی نه‌به‌وی به‌ته‌واوی
به رووی زیاره‌تكاراندا ده‌كرێنه‌وه.
دوای
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە چوارچێوەی رێکارەکانی خۆپارێزیدا، سعودیە
بڕیاریدا عومرە رابگرێت و ماوەی شەش مانگە زیاره‌تی عومره له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه راگیراوە.