تمەن دابەزینێكی پێوانەیی دیکەی تۆماركرد
04:52 - 22/09/2020
"زەمەن"
ئەمڕۆ، جارێکی دیکە نرخی تمەنی ئێرانی لە بەرامبەر
دۆلاری ئەمریکیدا دابەزی و لە ئێستادا دۆلارێک بەرامبەرە بە ٢٧٥ هەزار تمەن.
میدیاکانی ئیران بڵاویانکردووەتەوە، دوای سەپاندنەوەی
سەرجەم سزاکان بەسەر ئەو وڵاتە و بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمرۆ، بەهای
تمەن دابەزینێکی پێوانەی نوێی تۆمارکردووە، بەهای یەک دۆلار بەرامبەرە بە ٢٧٥ هەزار
تمەن، بە واتایەکی دیکە لە ئێستادا سەد دۆلار بەرامبەرە بە دوو ملیۆن و ٧٥٠ هەزار
تمەن.
بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، لە سەرەتایی
ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، تمەنی ئێرانی، نزیکەی ٤٩٪ بەهاکەی لەدەستداوە و بەردەوام
بەهاکەی لەدەست دەدات.
دابەزینی بەردەوامی بەهای تمەن لەکاتێکدایە، لە
ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئیدارهی ئهمریكا سەپاندنەوەی سەرجەم سزاکانی بەسەر
ئێراندا راگهیاند.