629 کوردستان

رێكه‌وتنی پارتی و یه‌كگرتوو له‌سه‌ر حكومه‌تی خۆجێی دهۆك هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌

10:53 - 21/09/2020

 "زەمەن"

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئیمزای بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەتی كردووە بۆ لێپرسینەوە، پارتی رێككەوتنی یەكگرتوو پارتی لەسەر حكومەتی خۆجێی دهۆك هەڵوەشاندەوە.


سەباح بابیری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، " لەبەر چەند ئەگەرێكی سیاسی دوای ئەوەی سەرجەم پەرلەمانتارانی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئیمزایان لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كردبوو بۆ لێپرسینەوە، پارتی رێككەوتنی نێوان یەكگرتوو پارتی بۆ حكومەتی خۆجێی دهۆك هەڵوەشاندەوە".

وتیشی، "پارتی دیموكوراتی كوردستان بەو هەڵوێستەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان نیگەرانبووەو ئەمەش بوەهۆی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن