لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
10:12 - 21/09/2020
"زەمەن"
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی
ئیدارەی هەرێم ئاشكرای ده‌كات، ناوچه‌كانی سنووریی ماده‌ی 140 رووی له‌خراپییه و
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوچە
كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان، به دیجیتاڵ میدیای
"زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند "له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ماندا بڕیاردرا كه
سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكه‌ین له به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی راگرتنی ئه‌و
هێرش و ته‌عریبه‌ی كه بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووریی ماده‌ی 140 ده‌ستی
پێكردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "وا
بریاربوو زووتر سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه، سه‌ردانه‌كه
دواكه‌وتووه، هه‌فته‌ی داهاتوو دیسانه‌وه كۆده‌بینه‌وه‌و رۆژ و كاته‌كه‌ی دیاری
ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "له‌ئێستادا
ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و سنووریی ماده‌ی 140
رووی له‌خراپییه، به‌تایبه‌تی له داقوق و حه‌فته‌خار و په‌لكانه...له‌و ناوچانه
زه‌وی كشتوكاڵی كورده‌كان داگیر ده‌كرێت و عه‌ره‌بی هاورده‌ی تێیدا نیشته‌جێ ده‌كرێن".
باسی له‌وه‌شكرد، كه له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا
بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به ماده‌ی 140 له په‌رله‌مان
و حكومه‌تی عێراق كۆده‌بنه‌وه‌و ئامانجی سەردانەكەش، راگرتنی تەعریب و داگیركارییە
لە ناوچە كوردستانییەكان.