چەند شیعرێکی ماشا کالیکۆ
11:19 - 19/09/2020
لەئەڵمانییەوە: یاسین بانیخێڵانی
ڕۆژی 16.09.2020 گووگل وەک ڕێزلێنانێک لۆگۆی خۆی کرد بە
وێنەی ماشا کالیکۆ و کردی بە ڕۆژی ڕیزلێنان لە شاعیری ناوداری ئەڵمان ماشا کالیکۆ.
ماشا کالیکۆ
وەک کچە جولەکەیەک لە 07.06.1907 لە پۆلۆنیا لە دایکبووەو لە 21.01.1975 لە شاری زویرخ
ی سویسرا کۆچی دوایی کردووە.
ماشا کالیکۆ،
یەکێکە لە شاعیرە هاوچەرخە نوێخوازەکانی ئەڵمانی زمان و یەکێک بووە لە قوربانییانی
دەستی ڕژێمی نازی و بەو هۆیەوە هەموو ژیانی لە تاراوگە بەسەر بردووە. دیارە کەم تا
زۆر من بەشێکی زۆر لە شیعرەکانیم کردووە بە کوردی، کە لێرەدا چەند نمونەیەکی لێ دادەنێم.
یاد
ترسان لە مەرگی
خۆم ئەوەندە سەخت نییە،
تەنها مەرگی
ئەوانە نەبێ، کە خۆشم دەوێن
من چۆن دەتوانم
بژیم، کە ئەوان چیتر لێرە نەبن؟
بەناو تەمتومانا
من بەردەوام دەستم بەر مەرگ دەکەوێ
لێگەڕێ بە
ئاسودەیی بەناو تاریکیدا بڕۆم
ڕۆیشتن نیو
هێندەی مانەوە ئازاردەر نییە
باش دەزانێ
ئەو، کە چی ڕوودەدات
بەڵام بەرگەی
ئەوە دەگرێت، کە بتوانێت بمبەخشێت
بیربکەرەوە،
مەرگی تۆ، بەتەنها مردنی کەسێکە
بەڵام لەگەڵ
مەرگی ئەوانی تردا دەبێت تۆ بژیت
*******
ساڵانێکی زوو
ئاشکرا بوو،
لەناو بەلەمێکی
شەودا،
خۆم گەیاندە
کەنار.
لە ترسی باران
پاڵم دا بە هەورەکانەوە،
لە ترسی ڕەشەبای
شێت بە گردۆڵکە لمینەکانەوە
متمانە بە
هیچ نەدەکرا،
جگە لە موعجیزە
نەبێت
لە بەری میوەی
سەوزی تاسەم خوارد،
لەو ئاوانەم
خواردەوە، کە تینووت دەکەن
غەریب، وێڵ
و لاڵ لە شوێنێکی ناشارەزا،
لە ناو ساڵانی
تاریکدا تەزیم
لە بری نیشتیمان
ئەڤینم هەڵبژارد
*******
گەڵا لە بادا
لێمگەڕێ با
هەست بە لێدانی دڵت بکەم
ئەگەر من گوێم
لێ نەبێ، چۆن هی خۆم لێ دەدا،
تۆ بەر لە
من، هەموو دەرگا نهێنییەکانی بکەوە،
لەبەرئەوەی
کڵۆمەکانی لەلای منن
ئازیزم، من
ناتوانم بە وشە ئەمە بڵێم،
چوون فرمێسکەکان،
لەچاومدا قەتیس ماون
ئەو هێزەی،
کە لە سەرەتادا یەکمانی خست،
لە کۆتایی
ڕۆژەکاندا، لەیەکمان جیا دەکاتەوە
هەموو ئازارەکانم
لە ماچدا نوقم بوون،
هەموو نهێنییەکانم،
وەک مناڵێک لەگەڵ خۆمدا هەڵدەگرم،
من گەڵایەکم،
هەرزوو لە درەخت هەڵوەری
هەر بەڕاست
هەموو عاشقەکان، وەها تەنهان؟
*******
دوا گۆرانی،
من دەبێت بڕۆم،
کۆرپەکەم
بەڵام دەبێت
تۆ بژیت،
دەبێت ئاسودە
بیت
لەناو ئەو
دڵە بچوکەی مندا
تیشکێکی ئاڵتونی
دەسووتا،
ئەوەی، کە
پێم دایت،
بەڵام ئێستا
مۆمی ئێوارەی من کوژاوەتەوە،
ئاهەنگەکە
کۆتایی هات
ئاوازی ڤیۆلۆنەکەش
کپ بوونەوە
پەیڤین دوا
وشەیە،
بەمزوانە ئەویش
بێدەنگ دەبێت،
ئەوەی ئەم
سترانەی خوێند،
بەڵام تۆ لە
گۆرانی گوتن بەردەوام بە، کۆرپەکەم
لەبەر ئەوەی
من دەبێت بڕۆم...