613 کوردستان

حكومەتی هەرێم تاوتوێی بودجەی 2020ی عێراق دەكات

10:12 - 16/09/2020

  "زەمەن" 

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ، ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا و پشکی کورد لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی عێراق کۆدەبێتەوە.


جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، "كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ئه‌یلولی 2020، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی لەڕێگەی ڤیدیۆكۆنفرانسەوە به‌ڕێوەده‌چێت".

روونیشیکردووەتەوە، " لە (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا تاوتوێی هەریەک لە، خستنه‌ڕووی پوخته‌ی ڕێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ و وزه، پوخته‌ی پڕۆژەیاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ و خستنه‌ڕووی بابه‌تی داڕشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023، دەکرێت.


دەقی راگەیەنراوەکە:
كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ئه‌یلوولی 2020، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ تاوتوێ ده‌كرێن:

- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ و وزه‌.

- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.

- خستنه‌ڕووی بابه‌تی دارشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.

د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
16/9/2020

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن