جارێکی تر ... بانگەوازێکی بەپەله له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمه‌وه
09:35 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌دا داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه چاكبونه‌ته‌وه له كۆرۆنا، به‌هانای ئه‌و كه‌سانه‌وه بچن كه له نه‌خۆشخانه‌ن و پێویستیان به پلازمای خوێن هه‌یه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له نوێترین راگه‌یاندراویدا ئاشكرایكردوه كه له 24 كاتژمێری رابردوودا له هه‌رێم 328 كه‌س توشی كۆرۆنا بون و 12 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پلازمای خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی كۆرۆنا بون به‌وپێه‌ی به‌رگرییان په‌یداكردوه، به‌سوده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسه‌كه بون.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه...
جارێکی تر ... بانگەوازێکی بەپەلە ...
ھاوولاتیانی بەرێز ئەوانەی تشی کۆڕۆنا بوونە و چاکبوونەوە ...
یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە، زۆر لە نەخۆشەکان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.
تکایە ئەوانەی چاکبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕکردوە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.
ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆماردەکەن.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
4 ئاب 2020