له مه‌راسیمێكدا یادی شێركۆ بێكه‌س به‌رز راده‌گیرێت
05:56 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
به‌مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی ساڵیادی كۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی كورد شێركۆ بێكه‌س، به ئاماده‌بونی كه‌سوكاره‌كه‌ی تاجه گوڵینه‌ی رێز و وه‌فا له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی داده‌نرێت.
شێركۆ بێكه‌س، شاعیری گه‌وره‌ی گه‌لی كورد، حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌م رۆژه‌دا كوچی دوایی كرد و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له پاركی ئازادی شاری سلێمانی به‌خاكسپێررا.
ئه‌مڕۆش به ئاماده‌بونی كه‌سوكاره‌كه‌ی رێكخراوی نوێگه‌ر به ئاماده‌بونی هاوڕێ و كه‌سوكاری تاجه گوڵینه‌ی رێز و وه‌فا له‌سه‌ر مه‌زاكه‌ی داده‌نێن.
شێركۆ بێكه‌س، له ساڵی 1940 له‌دایك بوه و كوڕی شاعیری گه‌وره‌ی كورد فایه‌ق بێكه‌سه، شێركۆ یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوه له بنیاتنانانی شعری هاوچه‌رخی كوردیدا، له‌دوای خۆشی ده‌یان دیوان و تێكسته شعری به‌جێهێشتوه.
شێركۆ له‌دوای خۆی چوار منداڵی جێهێشتوه به‌ناوه‌كانی ( هه‌ڵۆ، هانا، هه‌ڵبه‌ست و هێژا).