نزیکەى دوو هەزار توشبووى دیکەى کۆرۆنا چاکبوونەوە
03:55 - 04/08/2020
"زەمەن"
وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوو، نزیکەى دوو هەزار توشبووى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان، چاکبوونەوە.
وەزارەتی تەندروستی
عێراق لە راگەیەنراوێکدا، ئامارى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى تایبەت بە کۆرۆناى
بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، دوو
هەزار و ٤٨٨ کەس لە عێراق و هەرێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بوون و ٦٩ کەسیش
بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەى
بەوەشکردووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوو، هەزار و ٨٧٨ توشبووى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان
چاکبوونەوە.
بەپێى دوایین ئامارى
وەزارەتى تەندروستى، تا ئێستا، ١٣٤
هەزار و ٧٢٢ کەس لە عێراق و هەرێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە، ٩٦ هەزار و ١٠٣ توشبوو چاکبوونەتەوە و پێنج هەزار و ١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.