نرخى نەوت گەیشتەوە نزیکى ٤٤ دۆلار
08:31 - 04/08/2020
"زەمەن"
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، ئه‌مڕۆ کەمێک
بەرزبووەوە و گەیشتەوە نزیکى ٤٤ دۆلار بۆ
هەر بەرمیلێک.
ماڵپه‌ڕی ئینڤێستینگ تایبه‌ت به هه‌واڵه ئابورییه‌كان
بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشەممە، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت بە ٤٣ دۆلار و ٨٢
سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی، به 40 دۆلار و
٧٣سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا،
پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى
بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و
لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی هۆکارێکی دیکەن.