887 جیهان

ئێران فڕۆکەی تەکسی بەرهەم ده‌هێنێت

05:21 - 02/08/2020

"زەمەن"

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئێران ئاشكرای ده‌كات، به‌مزووانه‌ ده‌ستده‌كه‌ن به‌ به‌رهه‌مهێنانی فرۆكه‌ی تاكسی كه‌ 8 سه‌رنشین له‌خۆده‌گرێت.


فەتحوڵڵا ئۆمی، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئێران رایگه‌یاندووه‌ "ئێمە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی هەوافەزا، بەرهەمهێنانی فڕۆکەی سووکمان دەست پێکردووە؛ ئێمە لەبەر ئەوەی کە پێشتر فڕۆکەی دوو کەسی، چوار کەسی و ٦ کەسیمان لە ئێران داڕشتبوو، ئەمجارە داڕشتن و بەرهەمهێنانی فڕۆکە ٨ کەسیمان ئەنجام دا و بەزوویی مۆدێلی ئەو فڕۆکە چێ دەکەین کە هاوشێوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "دەتوانێت تەواوی ئێران بگەڕێت و بۆ ئەو فڕۆکە ٣ شوێن وەکوو بنکەی هاویشتن لە تاران، شیراز و فیردۆس لەبەرچاو گیراوە کە بە ئەو ٣ بنکە دەتوانین ئەو فڕۆکە لە تەواوی ئێران و تەنانەت وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنین".

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، یەکەم بنکەی گەشتی فرۆكه‌كه‌ لە شاری فردۆس دەبێت کە دیزاینی فڕۆکەخانەکەی کۆتایی هاتووە و بەمزووانە ئەو بنکە بە فڕۆکەی ئێران وەکوو ئەیرتەکسی ڕێدەکەوێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن