یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی عێراق كۆچی دوایی كرد
09:26 - 02/08/2020
زه‌مه‌ن
عه‌دنان ڕاسم نعێمی دامەزرێنەر و یەكەم بەڕێوبەری تەلەفزیۆنی عێراق كۆچی دوایكرد.
عه‌دنان راسم، له‌دایك بوی ساڵی 1929بوو، بڕوانامه‌ی ماجستێری له ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنابوو، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق له‌ساڵی 1956 بوه دامه‌زرێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆن له‌سه‌ر ئاستی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
عه‌دنان له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا له ئه‌بوزه‌بی، كۆچی دوایی كرد، ئه‌و له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوه‌وه عێراق جێده‌هێڵێت و رووده‌كاته ئه‌بوزه‌بی، دواتر له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و له چه‌ندین بواری رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یدا كارده‌كات.
بۆیەكەمینجار لە ساڵی ١٩٥٦ تەلەفزیۆنی عێراق وەك یەكەم تەلەفزیۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بی دەستی بەپەخش كرد.
ئەو ستۆدیۆ و ئامێری پەخشەی كە تەلەفزیۆنی عێراقی پێ دامەزرا كۆمپانیایەكی ئەڵمانی دوای پێشانگای تەكنەلۆژی بەغداد نێودەوڵەتی وەك دیاری بەخشی بە عێراق.
هاوكات له‌گه‌ڵ ناوهێنانی مێژوی ته‌له‌فزیۆن له عێراقدا، ناكرێت ناوی عه‌دنان راسم باس نه‌كرێت، ئه‌و كۆچی یه‌كجاری كرد، به‌ڵام تاوی خۆی له مێژوی عێراق و ته‌له‌فزیۆندا به دیار و گه‌وره‌یی هێشته‌وه.