كه‌سێك به روداوی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ستدا
03:55 - 01/08/2020
"زەمەن"
لە
ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە دەربەندیخان هاوڵاتیەک گیانی له‌ده‌ستدا و سێ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
په‌یامنێری
دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" رایگه‌یاند،ئۆتۆمبێلێک لە
کاتی گەڕانەوەی لە ژاڵەناو بۆ دەربەندیخان، لە بەرزایەکەی ژاڵەناوەوە کەوتە خوارەوە
و چوار كه‌س بریندار بوون دواتر بربندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، حاڵی دوانیان
خراپ بوو بۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران.
وتیشی، یه‌كێك لەو هاوڵاتیانەی کە ڕەوانەی نەخۆشخانەی
سلێمانی کرا و ناوی (دیدار علی) بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.