له جه‌ژندا مووچه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت
12:00 - 01/08/2020
"زەمەن"
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 له عێراق به‌رده‌وامه و له رۆژانی جه‌ژندا مووچەی
هیزە ئەمنییەكان و فەرمانگەكانی پاسپۆرت دابه‌شده‌كرێت كه بەشێكی فەرمانبەرانی هەرێم-یش
دەگرێتەوە.
بانكی ڕافیدەینی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ده‌ستیان كردووە بە دابەشكردنی
مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگری شارستانی و پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ
و ڕەگەزنامە و پاسپۆرت.
بانكه‌كه ده‌ڵێت، مووچەی لیوای 10ی پاسەوانی سنوور، كە دەكەونە سنووری پارێزگای
میسان دابەش دەكرێت و كارمەندان دەتوانن لە هەر شوێنێك بن مووچەكانیان وەربگرن.
مووچەی فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان، كە بریتین لە ڕەگەزنامە
و و پاسپۆرت و فه‌رمانگه‌ی نیشتمانی، لەلایەن حكومەتی عیراقەوە خەرج دەكرێت.