نرخی دۆلار كه‌مێك دابه‌زی
11:17 - 01/08/2020
"زەمەن"
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان
کەمێک دابەزیوەو 100 دۆلار بە 123 هەزار و 900 دینارە.
ئه‌مڕۆ شەممە، 2020/8/1،
بەپێی ئەو نرخانەی لەكاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە
دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" کەوتوون، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123
هه‌زار و 900 دیناره، لەکاتێکدا دوێنێ زیاتر لەو نرخە مامەڵەی پێوەکراوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نرخی دراوه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه:
نرخی ١٠٠
دۆلار بە ١٢٣ ھەزار و ٩٠٠ دینارە.
نرخی ١٠٠
پاوەن بە ١٥٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی
١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٥ هەزار دینارە.
نرخی ١٠٠
لیرەی تورکی بە ١٨ ھەزار دینارە.
نرخی ١٠٠
ھەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ ھەزار و ٧٥٠ دینارە.