بەرگی کهعبەی پیرۆز گۆڕدرا
01:28 - 30/07/2020
"زهمهن"
لەمساڵدا
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) رێورەسمی حەج سنووردار کرا و لە چوارچێوەی رێوڕەسمەکانی
تایبەت بە حەج، بەرگی کەعبەی پیرۆز گۆڕدرا.
ئاژانسی
فەرمی هەواڵیی سعوودیە "SPA" بڵاوی کردەوە، ئەمساڵیش تیمەکانی مزگەوتی
نەبەوی و مزگەوتی حەڕام هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، بەرگی کەعبەی پیرۆزیان گۆڕی.
بەرگی
کەعبە بە بەکارهێنانی ٦۷۰ کیلۆگرام ئاوریشم، ۱۲۰ کیلۆگرام زێڕ و ۱۰۰ کیلۆگرام زیو بە دەستی ۲۰۰ کرێکار دروستکراوە.
جێی
وەبیرهێنانەوەیە وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
بڕیاری سنووردارکردنی رێوڕەسمی حەجی دا و لەمساڵدا تەنها رێگە بە هاووڵاتییانی
سعوودیە دەدرێت بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان فەڕیزەی حەج ئەنجامبدەن، بەمهۆیەشەوە
ژمارەی حاجییەکان لە دوو ملیۆن و ٥۰۰ هەزاری ساڵانەوە بۆ ۱۰ هەزار کەمبووەتەوە.