رۆژى یەکشەممە مووچەى ئەم کەسانە دابەشدەکرێت
03:28 - 22/07/2020
"زەمەن"
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی
شارباژێڕ رایگەیاند، رۆژى یەکشەممە، مووچەى مامۆستایانى وانەبێژى سنورەکە بۆ مانگى
سێ دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی
شارباژێڕ لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرە بەڕێزەکانی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان
دەکەین ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (26 ـ 7 ـ 2020 ) کاتژمێر (30 :10 )ی سەرلە بەیانی
سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی وانە بێژی مامۆستایان بۆ
مانگی ( 3 ) ی 2020 .
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتى
پەروەردەى دوکان رایگەیاند، رۆژى یەکشەممە، مووچەى مانگى سێى ئەمساڵى
مــامۆستایـانی وانــــەبێژی سنورەکەیان دابەشدەکرێت.