ڤیدیۆ؛ پیاوێك دوای ناشتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی
02:35 - 19/07/2020
زه‌مه‌ن - لایف ستایل
پیاوێکی
میسری دوای چوار مانگ لە ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی، بە زیندوویی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو
خێزانه‌كه‌ی.
رووداوه‌كه له‌پارێزگای شه‌رقییه له‌وڵاتی میسر روویداوه،
ماڵپەڕی (سەدا بەلەد) چیرۆكه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه گێڕاوه‌ته‌وه "محه‌مه‌د محه‌مه‌د
سه‌ید، پیاوێكی میسیرییه و پیشه‌ی مامۆستایه‌تییه، ماوه‌یه‌ك تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی
بووه، رژێك له‌ماڵ ده‌رده‌چێت و ناگه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆر بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌دوایدا
ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام بێ سه‌روشوێن بووه".
هه‌روه‌ها
نووسیوێتی "پاش ماوه‌یه‌ك لە نەخۆشخانەی ئیسماعیلیە پەیوەندییان پێوە ده‌كرێت
و ئاگادار ده‌كرێنه‌وه لە بوونی ته‌رمی کەسێکی نەناسراو، کە گومان دەکرێت ئەوه
ته‌رمی محه‌مه‌د سه‌ید بێت. چونکە شێوه‌ی زۆر له‌و چووه، دوای ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
ته‌رمه‌كه ده‌بینن، بڕوایان کردووە کە ئەوە ته‌رمی محه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌یده".
هه‌ر چه‌نده پزیشکی دادوەری نمونەی خوێنەکەی
وەرگرتووە بۆ ئه‌وه‌ی DNA بۆ بكرێت و ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، بەڵام خانەوادەکەی چاوەڕێی ئه‌نجامی
پشكنینه‌كه‌یان نەکردووە و ته‌رمه‌كه‌یان ناشتووە.
ماڵپه‌ڕه‌كه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گەنجێک مامۆستاکەی
لەسەر شەقامێک بدۆزیوه‌ته‌وه و گەڕاندویەتییەوە بۆ ناو خێزانه‌كه‌ی. واته مامۆستاكه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه زیندوو بووه‌و نه‌مردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ناشتوویانه و شێوه‌ی له ئه‌و چووه، كه‌سیكی تر بووه.