ژمارهی ئهو هونهرمهندانهی كورد كه توشی كۆرۆنا بوون ئاشكرا كرا
12:15 - 12/07/2020
"زەمەن"
سهرۆكی سەندیكای
هونەرمەندانی كوردستان رایدهگهیهنێت، بههۆی كۆرۆناوه سەرجەم كارە هونەرییەكان
وەستاون و تا ئێستاش 14 هونهرمهند توشی كۆرۆنا بوون.
نیاز نووری، سەرۆكی
سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان به دیجیتاڵ میدیای "زهمهن"ی ڕاگەیاند:
"بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرونا لە كوردستان، لەپێناو سەلامەتیی تەندروستی
و گیانی هونەرمەندان و هاووڵاتیان تا ئێستا سەرجەم كارە هونەرییەكان وەستاون و هیچ
كارێكی هونەری ئەنجام نادرێت".
نیاز نوری ئاماژهی
بهوهشكرد، "لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆروناوە لە هەرێمی كوردستان
تا ئێستا، 14 هونەرمەند تووشی پەتای كۆرۆنا بوون کە 12کەسیان لە شاری سلێمانی و
دوو هونەرمەندیش لە شاری هەولێر تووش بوون".
سەرۆكی سەندیكای
هونەرمەندانی كوردستان ئاشكراشیكرد، تا ئێستا دوو هونەرمەند كه ههریهك له "عەتا
چاوشین"ی گۆرانیبێژ لە شاری سلێمانی و "فواد حەمەخان" كە شانۆكار
بوو لە شاری چەمچەماڵ، بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە