ڤیدیۆ: ئیلهام مهدفهعی گۆرانییهكی نوێ پێشكهش بهروحی ئهحمهد رازی دهكات
09:17 - 07/07/2020
"زهمهن"
ئیلهام مەدفەعی،
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە و پێشكەش بە رووحی ئەحمەد رازی، یاریزانی
كۆچكردووی عێراقی كردووە، كه بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی لهدهستدا، ئەم بەرهەمە
بەناوی له بیرت ناكهین بڵاوكردهوه، كه له دوو بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەمی
پارچە شیعرێكە بە دەنگی ئەو هونەرمەندە و بەشی دووەمیشی گۆرانییەكە، كە شیعرێكی
نزار قەبانییە و باس لە بەغدا دەكات.
ئەحمەد رازی، ئەستێرەی
پێشووی تۆپی پێی عێراق، لە 13ی حوزەیرانی ئەمساڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، رۆژی
21ی حوزەیران لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەغدا گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد رازی،
خاوەنی تاكە گۆڵی عێراقە لە مێژووی مۆندیالدا كە لە مۆندیالی 1986 بەرامبەر بەلجیكا
بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماری كرد و كاندیدی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی
عێراق بوو، بەڵام كۆرۆنا رێگەی نەدا لە ژیان بەردەوامبێت.
ئیلهام مەدفەعی،
لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمە نووسیویەتی: “بۆ ئازیزیم ئەحمەد رازی، لەبیرت ناكەین
و بەردەوام لە دڵدا دەمێنیتەوە”.
ئیلهام مەدفەعی
ساڵی 1942 لە دایك و باوكێكی كورد لە دایكبووە و وەك گۆرانیبێژێكی عێراقی ناسراوە
و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ناوبانگی هەیە و خاوەنی چەندین بهرههمه.