تهندروستی سلێمانی: سەرکەوتنی گەورە بەسەر کۆرۆنادا تۆماردەکەین
05:49 - 04/07/2020
"زهمهن"
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شۆرش لە سلێمانى ڕایدەگهیهنێت، پێویست ناکات خەڵک
بترسێنن، لەدوو مانگی داهاتوودا سەرکەوتنی گەورە بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا ڕادەگەیەنن.
شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شۆرش لە سلێمانى له لێدوانێكی
رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند، هەندێک کەس خەڵک دەترسێنن و دەروونی خەڵکیان شێواندووە،
بەڵام پێویست ناکات خەڵک بترسێنن و خەڵک بترسێت.
وتیشی، لەماوەى ڕابردوودا کەمترین کەس بەکۆرۆنا گیانى لەدەستداوە، ئەو ڕێژەیەش
ئاساییە، تەنانەت بەشێک لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەر پێویست ناکات سەردانى نەخۆشخانە
بکەن، بەڵکو لەماڵەوە دەمێننەوە و خۆیان چارەسەری پیویست و ڕێنمایی لەپزیشک وەردەگرن.
ئاماژهی بهوهشكرد، لە ماوهی دوومانگى داهاتوودا، سەرکەوتنى گەورە بەسەر
ڤایرۆسی کۆرۆنادا تۆمار دەکەن.