329 عیراق

نه‌ینه‌وا: ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش راگه‌یه‌ندرا

09:14 - 03/07/2020

"زه‌مه‌ن"

ئاژانسی هەواڵگری عێراق دەستگیركردنی هەشت چەكداری داعشی لە چەند ناوچەیەكی سنووری پارێزگای نەینەوا راگەیاند.


له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاژانسی هەواڵگری عێراق بڵاویكرده‌وه‌، "رۆژی هەینی 2020/07/03 هێزەكانی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆ، هەشت چەكداری داعشیان لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای نەینەوا دەستگیركردووه‌، كە بە گوێرەی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراون".

بەپێی راگەیێندراوەكە، "چەكدارە دەستگیركراوەكانی داعش لەژێر ناو و ناسناوی جۆراجۆردا كاریان كردووە، لەوانە فیرقەی عەین جالووت، سەربازگە گشتییەكان، دیوانی جوند، ویلایەتی نەینەوا، نووسینگەی كاروبارەكان، فیرقەی نەهاوند، فیرقەی حارس و كەتیبەی زەرقاوی".

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، "لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە و دۆسیەكانیان رەوانەی دادگا كراون".

لە چەند مانگی رابردوودا هێرشی چه‌كدارانی داعش لە عێراقدا، رووی لە هەڵکشان کردووە، بە تایبەت لە سنووری پارێزگاكانی کەرکووک، سەڵاحەدین، دیالە، نه‌ینه‌وا.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن