2462 کوردستان

هه‌واڵێكی خۆش.. ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌گاته‌ هه‌رێم

12:32 - 03/07/2020

"زەمەن"

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئه‌گه‌ر هێچ كێشه‌یه‌كی ئیداری نه‌یه‌ته‌ پێش، ئەم هەفتەیە دەرمانی چارەسەری تووشبووان بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا دەگاتە هەرێم.

د. محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم به‌ دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن"ی ڕاگەیاند، له‌ ئێستادا وەزارەتی تەندروستی عیراق سەرقاڵی كڕینی دەرمانی چارەسەریڤایرۆسی كۆرۆنایە و بۆ ئەو مەبەستە قسەی لەگەڵ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی كردوە و به‌م نزیكانه‌ ده‌رمانه‌كه‌ ده‌گاته‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی، دوای گەیشتنی ده‌رمانه‌كه‌ و دەرچوونی لەكوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان و پەسندكردنی، عێراق بەشێكی دەرمانەكە بۆ ھەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات.

به‌وته‌ی د محه‌مه‌د خۆشناو، ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی ئیداری لاینه‌یه‌یته‌ پێش، لەم ھەفتەیەدا دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا دگاتە ھەرێمی كوردستان.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن