هەنسک نهێنی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ئاشکرا دەکات
05:24 - 02/07/2020
زەمەن-لایف ستایل
هەنسک ئەحمەد خانمە مۆدێلی کورد لەبارەی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی دەڵێت" ئەو شایەنی کەسی وەک من نییە بەڵکو شایەنی کەسی وەک خۆیەتی".
هەنسک ئەحمەد خانمە مۆدێلی شۆخی کورد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی کەناڵی ئاڤا ئینتەرتەیمێنت روونیدەکاتەوە، ئەگەر کەسێکت خۆشبوێت و سەد هۆکار هەبێت بۆ ئەوەی لێی جیابیتەوە حەزەکەیت هۆکارێکی بچوک بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵی بژیت بەڵام دوای ئەوە کە تێ ئەگەیت ناگونجێن باشترە لێی جیابیتەوە.
سەبارەت بە جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەشی هەنسک هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" ئەو شایەنی کەسی وەک من نییە بەڵکو شایەنی کەسی وەک خۆیەتی".
هەنسک ئەحمەد لەدایکبووی شاری سلێمانییە و خاوەنی کوڕێکە و سەرقاڵی کاری مۆدێل و ریکلامی بازرگانییە و ماوەیەکیش وەک پێشکەشکار کاری کردووە.