ورده‌كاری دانانی نرخی خزمەتگوزاری له پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون
            
                 03:43 - 02/07/2020 
        
            
            
               
               
            
            
       
"زەمەن"
پارێزگای هەولێر
وردەکاری دانانی نرخی خزمەتگوزاری له نۆ پڕۆژه‌ی نیشتەجێبوون ڕادەگەینێت و هه‌ر لایه‌نێك پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت، ڕووبه‌ڕووى ڕێكارى ياسايى ده‌بنه‌وه.
به فه‌رمانى فەرسەت سۆفی پارێزگارى هه‌ولێر،
ليژنه‌ى به‌دواداچوون و دانانى نرخى خزمه‌تگوزارى پرۆژه‌كانى نيشته‌جێبوون بۆ كه‌مكردنه‌وه
و دياريكردنى نرخه‌كانى پڕۆژه‌كانى نێشته‌جێبوون ده‌ستبه‌كاربوو, وه‌ك هه‌نگاوى يه‌كه‌م,
نرخى خزمه‌تگوزاريى 9 پرۆژه‌ى نێشته‌جێبوونى له شارى هه‌ولێرى كه‌مكرده‌وه و بڕیاره‌كه‌ش
له دوێنێوه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، ده‌بێ ئه‌م 9
پڕۆژه‌يه‌ى نێشته‌جێبوونه كه ناويان هاتووه پابه‌ندى ئه‌م فه‌رمانه كارگێڕييه بن،
به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووى ڕێكارى ياسايى ده‌بنه‌وه.
 


