کوردستان

ئه‌مڕۆ ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن

08:38 - 02/07/2020 503 جار خوێندراوەتەوە


"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، موچه‌ی وه‌زاره‌تێك و دوو شوێن خه‌رج ده‌كرێت.


به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕؤ پێنج شه‌ممه، موچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ و لیوای نه‌وت خه‌رج ده‌كرێت.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ دواكۆبونه‌وه‌یدا تایبه‌ت به‌ پرسی رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌، بڕیاریدا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی 21% ی موچه‌، جگه‌ له‌و كه‌سانه‌ی موچه‌كانیان 300 هه‌زار و بۆ خواره‌وه‌یه‌، هاوكات 50% ی موچه‌ی پله‌ باڵاكان و خانه‌نشینانی پله‌ باڵا كه‌مكرایه‌وه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement