45 هه‌زار پرسیار بۆ مه‌سرور بارزانی
10:03 - 01/07/2020
"زه‌مه‌ن"
مه‌سرور بارزانی سێ هه‌فته به‌ر له ئێستا له پۆستێكدا كه له هه‌ردوو تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک و ئینستاگرام، به هه‌ریه‌ک له زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی
و ئینگلیزیی بڵاویكردبووه‌وه، داوایكردبووه له رێگه‌ی هاشتاگی #لێم_بپرسە
پرسیاره‌كانی ئاڕاسته بكرێت و نووسیبووی "هه‌وڵ ده‌ده‌م له ماوه‌یەکی نزیکدا
بەڕێگەی ڤیدیۆ وه‌ڵامی هه‌ندێک له پرسیاره باوه‌كان بده‌مه‌وه".
كه‌مێك به‌ر له
ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئاشكرایكرد كه "به‌سوپاسه‌وه زیاتر له 45 پرسیارمان بۆ هاتووه و هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامی هه‌ندێك له‌و پرسیارانه ئه‌مڕؤ بده‌مه‌وه‌و
دواتریش وه‌ڵامه‌كانی تر بده‌ینه‌وه".
مه‌سرور بارزانی
هه‌روه‌ها وتی زۆر ئه‌و پرسیاره كراوه كه ده‌ڵێن؛ كه‌ی چاكسازی جێبه‌جێده‌كرێت.".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كردووه هه‌ندێك پرسیاری تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی خۆم
كراوه، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له ژیانێكی ئاسایی دوور له سیاسه‌ت بویتایه حه‌زت ده‌كرد
ببیت به‌چی؟.