لە رووداوێکی تەقەکردندا گه‌نجێك له رانیه کوژرا
10:39 - 29/06/2020
"زه‌مه‌ن"
لە رووداوێکی تەقەکردن
لەنزیک شارەوانی رانیە، گه‌نجێك کوژرا و دوو کەسیش برینداربوون، پۆلیسی راپەڕینیش
دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەکەن.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی
پۆلیسی راپەڕین له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رووداوەکە لەدوای کاتژمێر
9:30 ئه‌مشه‌و بووە، بریندارەکان و تەرمی کوژراوەکەش گەیێندراونەتە نەخۆشخانە.
لەبارەی هۆکاری
رووداوەکە، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی
نازانن و لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن.
بەپێی زانیارییەکانی
رووداو کە لە شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە دەستی کەوتووە، تەقەکردنەکە لەنێو
پێشانگەکانی مۆبیلیات لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لەنزیک شارەوانیی رانیە بووە. ئەو
کەسەی کوژراوە گەنجە ناوی سامانە و برایەکیشی بە سەختی برینداربووە.
بەپێی
زانیارییەکانی دیجیتاڵ
میدیا "زه‌مه‌ن" ئه‌مشه‌و له رانیه، دوو هاووڵاتی كه پیشانگه‌ی مۆبیلیاتیان
له ته‌نیشت یه‌كتر هه‌یه، به چه‌ك و چه‌قۆ رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه و له ئاكامدا
یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
وێنه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی
له ئاكامی شه‌ڕه ته‌قه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا: