حكومه‌ت یاسای چاكسازی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
09:06 - 29/06/2020
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ گشتاندنی بۆ دوو رێنمایی دارایی كرد، كه به
ژماره (12) و (13) ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرده و تیایدا
ورده‌كاری تایبه‌ت به خزمه‌ت و پله‌ی وه‌زیفی و خانه‌نشینی له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی
یاسای چاكسازی روونكردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی دارایی ژماره
(12) ئاراسته‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ت
و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی به وه‌زاره‌ته‌وه كردووه و تیایدا ورده‌كاری
جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ژماره (4)ـی ساڵی (2020) له بواری "حزمه‌ت و
پله‌ی وه‌زیفی" روونكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رێنماییه‌كه، پێویسته سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان، پێداچوونه‌وه بكه‌ن به مه‌به‌ستی رێكخستنی پله و ناونیشان و
مووچه‌ی وه‌زیفی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانیان.
هه‌روه‌ها هاتووه، هه‌ر رێكخستنه‌وه‌یه‌ك بكرێت پێویسته
له چوارچێوه‌ی وه‌زیفی گشتیدا بێت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه و خزمه‌تی فیعلی و
ئه‌و خزمه‌تانه‌ی، كه به پێی یاسا به‌ركاره‌كان هه‌ژمار كراون، هیچ خزمه‌تێك هه‌ژمار
ناكرێت ئه‌گه‌ر به پێی یاسا نه‌بووبێت.
له خاڵێكی دیكه‌ی رێنماییه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر
لیژنه لاوه‌كییه‌كانی گشت دامه‌زراوه حكومییه‌كان، پێویسته كاری پێداچوونه‌وه
به دۆسیه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان بكه‌ن له رووی پله و ناونیشانی وه‌زیفی و مووچه‌كان
و پێشنیازه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌ته‌كانیان بۆ په‌سندكردن.
هه‌روه‌ها روونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی،
كه لیژنه‌ی وه‌زاره‌ت په‌سندی ده‌كات، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ده‌رباره‌ی پله به‌رزكردنه‌وه
و مه‌رته‌به و خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رایه‌تی به‌ده‌ر له یاسا به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان.
له خاڵێكی دیكه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، پله‌ی وه‌زیفی
و ناونیشان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر یه‌كده‌خرێت و ده‌بێت به حوكمی یاسای
خزمه‌ت و میلاكی ژماره (25)ی ساڵی (1960) بێت.
هه‌روه‌ها هاتووه، هه‌ر پله‌یه‌كی وه‌زیفی و ناونیشانێك،
كه درابێته فه‌رمانبه‌ر، كه هاودژبێت له‌گه‌ڵ یاسای خزمه‌ت و میلاكی ساڵی
(1960) هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له خاڵی سێیه‌می رێنماییه‌كه‌دا هاتووه، گشت پله و مه‌رته‌به‌ی
وه‌زیفی، كه درابێت به مووچه‌خۆر به‌ده‌ر له یاسا كارپێكراوه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
چ له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی پێی درابێت یان له دوای رۆژه‌كانی دواتر له
دامه‌زراندنیان.
ده‌قی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی:
