نرخی دۆلار بە رێژەیەک بەرزبوەوە
10:05 - 29/06/2020
"زەمەن"
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەبەراورد بە دوێنێ ئێوارە رێژەیەکی زۆر بەرزبوەوەو نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 ههزار دینار 650 مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دوو شەممە 29_6_2020، بەپێی ئەو نرخانەی لە بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" کەوتوون، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 ههزار و 650 دینارە، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 123 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەکرابوو.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ بەمشێوەیەن:
_ نرخی 100 دۆلار بە 123 ههزار 650دیناره.
_ نرخی 100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینارە.
_ نرخی 100 پاوەن بە 149هەزار دینارە.
_ نرخی 100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار 500 دینارە.
_ نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی 6هەزار 750 دینارە.