یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دوای 30 ساڵ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر سه‌كۆی نازناوی خولی ئینگلیزی
10:05 - 26/06/2020
زه‌مه‌ن
شه‌وی رابردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بوه پاڵه‌وانی خوله‌كی ئینگلته‌را، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی له یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی مانچسته‌ر ستی برده‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ساڵی 1990 وه ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێنابوو، به‌ڵام كوڕانی یۆرگن كلوپ توانیان جارێكی تر ئه‌و خه‌ونه‌ی هانده‌رانیان بكه‌نه‌وه به‌راستی.
ئه‌مه حه‌وته‌م نازناوی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵه له مێژوی خۆیدا به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوی ئه‌و خوله‌دا یانه‌یه‌ك پێش حه‌وت یاری له كۆتایی هاتنی خوله‌كه بتوانێت نازناوه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت.