پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه هه‌واڵێكی خۆش راده‌گه‌یه‌نێت
04:03 - 24/06/2020
زه‌مه‌ن
پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌شكردنی موچه له رۆژانی ئاینده‌دا ده‌ستپێده‌كات.
لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
له خاڵی سێیه‌می بڕیاره‌كاندا، هاتوه"دابەشکردنی موچە لە ڕۆژانی ئایندەدا دەستپێدەکات و لەکاتی پێویستدا فەرمانگاو خەزێنەو بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستییەکان و، فەرمانگەکان بەپێی لیستی موچە بەهەمان ڕێکارو ڕێنمایی تەندروستیی لەو ڕۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت موچە دابەش دەکەن."