ڤیدیۆ.. هه‌ژان هێرش په‌یامێكی به چاوی گریانه‌وه بڵاوكرده‌وه
09:26 - 18/06/2020
"زەمەن"
خانمه هونه‌رمه‌ند هه‌ژان هێرش دوای له ده‌ستدانی كه‌سێكی ئازیزی به
كۆرۆنا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوا ده‌كات، هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.
هه‌ژان هێرش له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، تكایه پابه‌ندی رێنماییه پزیشكییه‌كان
بن و ده‌ستكێش و كه‌مامه به‌كار بێنن و مه‌چنه شوێنی قه‌ره‌باڵغ، بۆ ئه‌وه‌ی له
ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌دوربن و ئه‌و ئازاره‌ی ئیمه بینیمان، ئێوه و خانه‌واده‌كانتان نه‌یبینن.
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه دلێری عەلی برایم دەروێش هونەرمەندی دێرینی ساڵانی
هەشتاکان كه مامی خانمه هونه‌رمه‌ند هه‌ژان هێرشه، به‌هۆی توشبوونی به
ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌ژان هێرش ده‌ڵێت، مامم گه‌نج بوو، به‌ڵام به
ماوه‌یه‌كی كه‌م و دوای چوار پێنج رۆژ له توشبوونی گیانی له‌ده‌ستدا.