رێباز حەملان: حكومهت هیچ قەرزێکی نێودەوڵەتی لەسەر نییە
09:13 - 26/05/2020
"زهمهن"
رێباز حەملان رایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان بەمانای یاسایی قەرزار نییە و لە کابینەی هەشت
و نۆ هیچ قەرزێکیان نەکردووە، بەڵکو ئەوەی هەیە پابەندیی داراییە لەسەر حکومەتی
هەرێمی کوردستان.
رێباز حەملان، یاریدەدەری
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی
گشتی لهبهرنامهیهكی تهلهفزیۆنیدا رایگهیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان 27
ملیار دۆلار، ئیلتیزاماتی دارایی لەسەرە کە 10 ملیار دۆلاری هی پاشەکەوتی مووچەیە،
کە بەهۆی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق، دابەزینی نرخی نەوت
و شەڕی داعش بوو.
راشیگهیاند، جگە لەو 10
ملیار دۆلارە، بڕی قەرزەکانی دیکە نزیکەی سێ ملیار دۆلاری هی ئەو بەڵێندەرانەیە،
کە چەکیان بۆ کراوە و پێیان وترابوو، تاوەکو نەمانی قەیرانی دارایی ناتوانن بیکەنە
کاش، بەڵام بەشێکیان لە بانکی بازرگانیی عێراقی چەکەکەیان کردبووە کاش، ئێستاش
بانکەکە داوای ئەو پارەیە دەکاتەوە.
وتیشی، حکومەتی هەرێمی
کوردستان زیاتر لە سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکانی بواری نەوت و
چوار ملیار دۆلاریش هی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبایە کە پشکی شێری هی
کۆمپانیای ماسە.
لەبارەی قەرزی
نێودەوڵەتییەوە وەزیری پێشووی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەواڵێکی
دڵخۆشکەر لەبارەی ئەو قەرزانە ئەوەیە، کە نێودەوڵەتی نین، جگە لە قەرزی تورکیا، کە
نزیکەی 600 ملیۆن دۆلاری ماوە، هەرێمی کوردستان هیچ قەرزێکی نێودەوڵەتیی لەسەر
نییە.
سەبارەت بە کاتی
دیاریکراو بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە، رێباز حەملان، ئاماژهی بهوهكرد، کاتی دانەوەی
قەرزەکانیان بۆ دیاری نەکراوە، کاری لە پێشینەی حکومەتیش بۆ دانەوەی ئەو پابەندە
داراییانە، تاوەکو ئێستا قەرزی زۆر دراوەتەوە، تەنها سێ بۆ چوار مانگ نەبێت بەهۆی
قەیرانی داراییەوە وەستاوە، کاری لەپێشینەی حکومەتیش پێدانی مووچەی فەرمانبەران و
چاکسازیی بنەڕەتییە لە خەرجی و داهات.
لەبارەی قەرزەکانی حکومەت
لەلای وەبەرهێنەران و سەرمایەداران، رێباز حەملان باسی لەوە کرد، زیاتر لە 700
ملیۆن دۆلار دراوە بە سەرمایەداران و وەبەرهێنەران، کە دەبوو ئەو سەرمایەدارانە
سوودی بانکیی ئەو پارەیە بدەن، بهڵام بەداخەوە بەشێک لەو سەرمایەدارانە ئێستا
خۆیان خەڵکی هاندەدەن، کە حکومەت گەندەڵە، بەڵام خۆیان سوودمەندبوون.
سهبارهت به بۆ
وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە، رێباز حەملان وتی، ئەمجارە بە حەقیقی دەبێت
وەریبگرینەوە، هەر کەسێکیش پابەندنەبێت، ئەو موڵکەی دایناوە دەخرێتە زیادکردنی
ئاشکراوە و دەفرۆشرێت، ئەوەش لە رێگەی دادگا و یاساوە دەبێت.
لەبارەی 400 ملیار
دینارەکەی کە بڕیارە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی بنێرێت، رێباز حەملان
دڵنیایی دا، کە بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرجدەکرێت و 400 ملیار دینارەکە بڕیاری
لەسەر دراوە و دێت، هاوڵاتییان دڵنیا دەکەمەوە هەر پارەیەک کە لە بەغداوە بۆ مووچە
بێت، تەنیا بۆ مووچە خەرجدەکرێت.