به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌رز‌بوه‌وه
07:12 - 26/05/2020
"زه‌مه‌ن"
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت،
216 كه‌سی نوێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شه‌ش تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه،
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 216 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراقدا تۆمارکراوە، شه‌ش کەسیش گیانیان لە دەستداوە
و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 4848 کەس.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له کۆی
گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 2850 کەس چاکبوونەتەوە و 169 کەسیش گیانیان لە
دەستداوە.