کەشناسی هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی کەشوهەواوە بڵاوکردەوە
            
                 10:28 - 26/05/2020 
        
            
            
               
               
            
            
       
"زەمەن" 
کەشناسی هەرێم لەبارەی
رەوشی کەوشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه پله‌كانی گه‌رما ئه‌مڕۆ له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان بۆ 15 پله داده‌به‌زێت، به‌وته‌ی وته‌بێژی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌وه شتێكی نامۆیه و چه‌ند ساڵێكه له كۆتایی مانگی پێنج‌دا له‌كوردستان به‌و ئه‌ندازه‌یه پله‌ی گه‌رما دانه‌به‌زیوه.
 
بەگوێرەی راگەیەنراوی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەینێ لە
تەواوی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور لەگەڵ
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
لە راگەیەنراوەکەدا
هاتووە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرما لە هەولێر 30 پلەیە و لە سلێمانی 29 پلە و
لە دهۆک 28 پلە و لە کەرکوكیش 32 پلەیە، نزمترین پله‌ی گه‌رماش له به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم تۆمارده‌كرێـ كه 15 پله‌یه.
 
 
 
 
 
 
