به‌هۆی خواردنی باده‌م منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا
10:08 - 25/05/2020
"زه‌مه‌ن"
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی خواردنی چەرەزاتەوە، منداڵێک له كه‌لار خنکاوە، پەڕای لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە
کراوەتەوە.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی
پۆلیسی گەرمیان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ
دووشەممە 25/5/2020 روویداوە، منداڵەکە تەمەنی ساڵ و نیوێکە و ناوی ماردین ئەنوەر
ئیبراهیمە.
وتیشی، منداڵەکە چەرەزات
و بادەمی خواردووە و دواتر لە هەناوی گیری خواردووە و لە ئەنجامدا خنکاوە.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، بەمەبەستی پشکنین
تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشكی دادوەری قەزای کەلار و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە
بەردەوامە.