حكومه‌تی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر عێراق بڵاوكرده‌وه
10:50 - 22/05/2020
"زه‌مه‌ن"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراقییه‌كان شیاوی ئه‌وه‌ن
خاوه‌ن حكومه‌تێك بن، گه‌نده‌ڵ نه‌بێت و پێداویستییه‌كانی دابین بكات.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، عێراقییه‌كان شیاوی ئه‌وه‌ن خاوه‌ن حكومه‌تێك بن، كه گه‌نده‌ڵ نه‌بێت و پێداویستییه‌كانی دابین بكات و پابه‌ند بێت به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییانه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه.
هاوكات، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی مسته‌فا
كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، مسته‌فا كازمی، په‌یوه‌ندییه‌كی
ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه و له
گفتوگۆی نێوانیاندا دۆسیه‌كانی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری له‌نێوان هه‌ردوو وڵات
تاوتوێ كراوه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، كازمی و پۆمپیۆ،
باسیان له قه‌یرانی ئابوری جیهان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و ره‌نگدانه‌وه‌ی
له‌سه‌ر ئابوری عیراق و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كازمی و پۆمپیۆ، باسیان له
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستكردن به گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان به‌غدا و واشنتۆن
كردوه، كه بڕیاره له مانگی حوزه‌یرانی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت.