جیهان

​سعودیه‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند

07:03 - 22/05/2020 645 جار خوێندراوەتەوە

"زه‌مه‌ن"


میدیاكانی سعودیه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگ نه‌بینراوه‌، سبه‌ی ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانه‌ و رۆژی یه‌ك شه‌ممه 24/5/2020، یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌.

 

هاوكات، حكومه‌تی قه‌ته‌ر بڕیاریدا، سبه‌ی شه‌ممه‌، ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زانه‌ و رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌شاری سلێمانی كه‌ چوبوونه‌ سه‌ر شاخی گله‌زه‌رده‌ بۆ بینینی مانگ، به‌ دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن"یان راگه‌یاند، مانگیان نه‌بینیوه‌.

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement