پیاوه سیاسییه‌كانی روسیا، به‌رگری له‌كچه په‌رستارەكه ده‌كه‌ن
11:26 - 22/05/2020
"زەمەن" لوقمان غه‌فوور
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی زه سه‌ن -ی رۆژی 22ی ئایار، پیاوه سیاسییه‌كانی
روسیا، به‌رگری له‌و په‌رستاره ده‌كه‌ن كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به جلوبه‌رگی
ژێره‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی روسیا كاریكرد.
رۆژنامه‌ی تولا پرێس-ی روسی، رۆژی 18ی ئایار، له راپۆرته‌كێكدا ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا كه په‌رستیارێك له به‌شی نه‌خۆشییه درمه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی تولا-ی مه‌یدانی،
له‌هه‌رێمی تولا له باشوری مۆسكۆ-ی پایته‌ختی روسیا، بێگوێدانه هیچ توانجێك له‌لایه‌ن
نه‌خۆشه‌كانه‌وه به جلی ژێره‌وه، كاریكردووه. به‌پێی رۆژنامه‌ی (تولا پرێس) هه‌موو
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه هێڵراونه‌ته‌وه له‌ره‌گه‌زی پیاون و
تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌دا به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه سزای ته‌مبێكردنیان
بۆ ده‌ركرد. به‌ڵام له‌دوای ئه‌و سزایه پیاوه سیاسییه‌كانی روسیا به‌رگری له‌و
په‌رستیاره ته‌مه‌ن 23 ساڵه ده‌كه‌ن.
ڤیتالی میلونۆڤ ئه‌ندامی حزبی روسیای یه‌كگرتوو به رۆژنامه‌ی كۆمسۆمۆ
لسكایا براڤدا-ی روسی راگه‌یاندووه كه هیچ پێویست ناكات بڕیاری دیسپلینی ته‌مبێكردن
بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر ئه‌و په‌رستیاره و به‌زووترین كات سزاكه‌ش هه‌ڵه‌وه‌شێنینه‌وه.
وتیشی: "به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له شێوه‌كان پێویست به سزا ناكات، من به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌م".
ئه‌و په‌رستیاره كه به (نادیه) ناسراوه و ته‌مه‌نی 23 ساڵه له نه‌خۆشخانه‌ی
تولا-ی مه‌یدانی به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره‌یه‌وه كاركردنی هه‌ڵپه‌سێردراوه.
له‌كاتێكدا به‌پێی رۆژنامه‌ی (تولا پرێس)، نادیه، به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه
ئاگادار ده‌كاته‌وه كه "دنیا گه‌رمه" ناتوانێت به‌رگی زیاده بپۆشێت
له‌ژێر ئه‌و به‌دله نایلۆنه شه‌فافه‌ی كارمه‌ندانی هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن
له كۆرۆنا بۆ خۆپاراستن، به‌كاریده‌هێنن.
خاتوو ئاناستاسیا ڤاسیلیڤا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكان بۆ رۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی
دووپاتكردۆته‌وه كه ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی له‌به‌ری نادیه-دا بووه نایاساییه. وتیشی:
"به‌شێك له پیاوه سیاسییه‌كان هاوكاری نادیه ده‌كه‌ن كه سزا نه‌درێت".
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا، ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی
كه په‌رستیاران ده‌یپۆشن له‌مادده‌یه‌كی وا دروستكراوه كه په‌رستیار گه‌رمای نه‌بێت،
دواتر بۆ ته‌نیا ئه‌و گه‌رمایه‌تی!".
تا رۆژی 22 ئایار، روسیا 326 هه‌زار و 448 كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون
و 3هه‌زار و 249 كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه مردوون.