به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما دەبێتە هۆی له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا؟
05:04 - 21/05/2020
"زەمەن"
لێپرسراوێكی ڕێكخراوی
ته‌ندروستی جیهانی، رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەى پله‌ی گه‌رما نابێته هۆی له‌ناوبردنی ڤایرۆسی
كۆرۆنا.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل
نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له عیراق، ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوه‌كه‌یان پێشنیارێكی
خستووه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی كه‌ره‌نتینه‌ی
ناوچه‌یی.
نوێنه‌ری ڕێكخراوی
ته‌ندروستی جیهان له عیراق ئاماژەى بەوەشکرد، ده‌ره‌نجامی پێشنیاره‌كه به تایبه‌ت
كه هاووڵاتییان تا چه‌ند پابه‌ندی ڕێكاره‌كان ده‌بن، له ماوه‌ی 2-3 ڕۆژ له دوای
جێبه‌جێكردنی، ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل
دەڵێت، هاووڵاتیان پێیان وابوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ڤایرۆسی كۆرۆنا
له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان، ڤایرۆسه‌كه تا ئێستاش به شێوه‌یه‌كی
فراوان له سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان،
دروستكردووه.
ئەوە وتانەى نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له
عیراق لە کاتێکدایە، پێشتر چەند جارێک باس لەوە کرابوو کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پلەى
گەرمى بەرزدا لەناو دەچێت.