هاتوچۆی سلێمانی بریارێكی گرنگ ده‌رده‌كات
11:01 - 13/05/2020
زه‌مه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و شۆفێرانه‌ی به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه مامه‌ڵه‌كانیان به‌سه‌ر چوه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م مانگه هیچ سزایه‌ك نایانگرێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاشكرایكردوه كه هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوڵاتیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه كه‌وتونه‌ته ماوه‌ی سزاوه، هیچ جۆره سزایه‌كی دارایی نایانگرێته‌وه تاوه‌كو 1-6 - 2020 .
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر وابڕیاربوو كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا پێویسته شۆفێران مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن تاوه‌كو سزای دارایی نه‌یانگرێته‌وه، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له هاتوچۆی سلێمانی دروست بوو.