تەندروستی

چۆن رێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکەیت لە مانگی رەمەزاندا

11:33 - 10/05/2020 287 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر ناخۆیت و ناخۆیتەوە، پێستت دووچاری زیپکە و پەڵە و وشکی دەبێت، پسپۆڕانیش رێنمایی دەدەن بە گرنگی دان بە دەموچاو و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

 

نەخواردنەوەی ئاو و تێکچوونی هۆڕمۆنەکانی جەستە و کاتەکانی خەوتن لەگەڵ گرنگی نەدان ەب خواردنی سەوزە و میوە هۆکارن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست.

پسپۆڕان رێنمایی دەدەن لەوەی لە مانگی رەمەزندا پێویستە رەچاوی چەند خاڵێک بکەیت لەوانە:-

 

- رۆژانە دوو جار دەموچاوت بشۆ.

- گرنگی دان بەخواردنەوەی شلەمەنی و برێکی زۆر لە ئاو.

- گرنگی دان بە خواردنی سەوزەو میوە.
- زەیتی رووەکی یان کرێمی شێدارکەرەوە، بەکاربێنە بۆ دەموچاوت.
- واز لە ئەساس کردن بێنە و کرێمی سروشتی بەکاربێنە.
- پێش ئەوەی دەست بدەیت بۆ دەموچاوت، بیشۆ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement