112893 کوردستان

وەزارەتى دارایى وادەى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى راگەیاند

03:12 - 25/04/2020

"زەمەن" 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەم ھەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات.


ماڵپەڕى زاگرۆسى سەر بە مەکتەبى راگەیاندنى پارتى لە زارى سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاویکردەوە: لەم ھەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت و سەرەتاش مووچەى وەزارەتەکانى تەندروستی و ناوخۆ دابەشدەکرێت.

زەمەن" بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر و پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە پەیوەندى بە وەزارەتى داراییەوە کرد، بەڵام بێ وەڵام بوو.

بەهۆى نەبوونى پارەى پێویست لە داهاتى ناوخۆ و نەناردنى بەشە بودجەى هەرێم لەلایەن بەغداوە، تا ئێستا دابەشکردنى مووچە دەستى پێنەکردەوە.

حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە ٨٨١ ملیار دینارە، لەو بڕە ٤٥٣ ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەوەی تریشی وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن