10110 کوردستان

کەشناسى هەرێم راگەیەنراوێکى لەبارەى شەپۆلێکى بارانبارینەوە بڵاوکردەوە

08:29 - 03/04/2020

"زەمەن" 

کەشناسى هەرێم راگەیەنراوێکى لەبارەى شەپۆلێکى بارانبارینەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلێکى بارانبارین و هەورە تریشقە ناوچەکە دەگرێتەوە.


بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاند، پێشبينى ده‌كرێ ئه‌م شه‌و شه‌پۆلێكى باران بارين و هه‌وره‌ تريشقه‌ له‌ ڕۆژئاواي هه‌ريمه‌وه‌ ده‌ست پێبكات پارێزگاي دهۆك و ناوچه‌ شاخاويه‌كانى و موصل و پارێزگاي هه‌ولێر و ناوچه‌ شاخاويه‌كانى و به‌ شێك له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كان شاري سلێمانيش بگرێته‌وه‌ وه‌ له‌ گه‌ڵ زياد بوونى خێرايي با.


هاوکات ماڵپەڕى ئەکواوێزەر پێشبینى کردووە، ئەمشەو شەپۆلێکى بەهێزى باران هەرێمى کوردستان بگرێتەوە، بەڵام بۆ سبەینێ، تەنیا ئاسمان هەور دەبێت و باران نابارێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن