ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە هەرێم بەرزبووەوە
11:10 - 25/03/2020
"زەمەن"
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکى نوێى کۆرۆنا لە سنورى سلێمانى تۆمارکراوە کە توشبوەکە دانیشتوى دەربەندیخانە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە بەردەوامی پشکنینەکان و
گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا،
کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی شاری دەربەندیخانە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆی گشتی توشبووان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 100 کەس و دوو کەسیش مردون.