نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزتربویەوە
08:43 - 25/03/2020
"زەمەن"
نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا ئەمڕۆ بەرزبوەوە
و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 27 دۆلارە.
ماڵپەڕى ماڵپەڕی ئینفێستینگی تایبەت بە هەواڵە ئابورییەکان
بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 27 دۆلار و 98
سەنتە کە بەرێژەی 0.83٪ بەرزبۆتەوە.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساس بە 24 دۆلار و 93 سەنتە کە
بەرێژەی 0.92٪ بەرزبۆتەوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت پەیوەستە بە ئاستى
بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین لەلایەن
ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و بڵاوبوونەوەى نەخۆشى
کۆرۆنا لە زۆربەى وڵاتان.